بابەتە گرنگەكان

Monday, 26 June 2017

HTC مۆبایلێکی نوێی بەرھەم ھێنا


کۆمپانیای HTC بەرەسمی بەرھەمھێنانی مۆبایلی مۆدیل ٢٠١٧ ی خۆی راگەیاند کەمۆبایلی HTC U١١ یە .
مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیا تایوانییەکە دیزاینێکی شوشەیی و کانزایی ھەیە لەگەڵ شاشەیەکی سوپەر LCD ی ٥.٥ ئینج و دقەی تەواوی ١٤٤٠بە ٢٥٦٠ پکسڵ و نوێترین پرۆسێسەری کۆمپانیای کوالکۆم سناپدراگۆن ٨٣٥
ئەم مۆبایلە تایبەتمەندیی ھەستەوەریی Edge Sense ی ھەیە و دەکرێ لەرێی فشاری درێژخایەنەوە کامێرا یان فلاش دابگیرسێنرێت.
مۆبایلەکە تایبەتمەندیی U Ultra ی ھەیە وپەیکەرەکەی بەکانزا و شوشە پارێزراوە.
مۆبایلەکە شوێنی ھێدفۆنی نیە تەنیا یەک شوێنی USB C یە بۆ بارگاویکردن و ھێدفۆن کەجیادەکرێتەوە بەتوانای نەھێشتنی دەنگە دەنگ.
مۆبایلەکە رامێکی ٤ گێگابایت و میمیۆری ٦٤ گێگابایتی ھەیە و بەسستمی نوجا ٧.١ کاردەکات سەرباری ئەوەش کامێرای دواوەی ١٢ مێگاپکسڵە و پێشەوەی ١٦ مێگا پکسڵە و باترییەکەی لێ ناکرێتەوە و قەبارەی ٣ ھەزار میلی ئەمپێر بۆ سەعاتە.
  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 comments:

Post a Comment

Item Reviewed: HTC مۆبایلێکی نوێی بەرھەم ھێنا Rating: 5 Reviewed By: salam kalary