راپۆرتێکی نوێ چەند تایبتمەندییەکی گالاکسی نۆت ٨ دەخاتەروو لەدوای ساڵێک لەئەزموونێکی شکستخواردووی کۆمپانیای سامسۆنگ لەگەڵ گالاکسی نۆت ٧ دا.
پێشبینی دەکرێت کۆمپانیاکەی کۆریای باشور مۆبایلە نوێیەکەی لەمانگی سێپتێمبەری ئایندەدا ئاشکرا بکات کەھاوکاتە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی مۆبایلی ئایفۆن ٨دا.
وێبسایتی Venturebeat ئاشکرایکردوە کەقەبارەی مۆبایلە نوێیەکە ٦.٣ ئینجە و لاتەنیشتی نیە.
ھاوکات مۆبایلە نوێیەکە قەڵەمێکی دیجیتاڵی دەبێت لەگەڵ کامێرایەکی دواوە کەدەبڵە بە١٢ مێگاپکسڵ کەھاوتای کامێرای ئایفۆن ٧ پڵەسە و تایبەتمەندیی جێگیرکردنی وێنە لەکامێراکەدایە.
مۆبایلەکە رامێکی ٦ گێگابایتی ھەیە و باترییەکەی ٣٣٠٠ میلی ئەمپێرە.
شوێنی پەنجە مۆری مۆبایلەکە چۆتە لای راستی کامێراکە.
0 comments:
Post a Comment