بابەتە گرنگەكان

Monday, 26 June 2017

ھواوی رەنگ شین بەرھەم ھات


ھۆنەر یەکێک لەبراندە بازرگانییەکانی کۆمپانیای ھواوی بەرھەمھێنانی Honor ٨ Liteی بەرەنگی شین ئاشکراکرد کەچەندین تایبەتمەندیی ھەیە و نرخی گونجاو و ئەدایەکی باشی ھەیە و باتری بەھێزە و کامێرای ئاست بەرزە.
مۆبایلەکە شاشەیەکی جۆری LCD ی ٥.٢ ئینجی ھەیە و پەیکەری شوشەیی لەجۆری ٢.٥D یە و رامی ٣ گێگابایت و میمۆری ١٦ گێگابایتە.
مۆبایلەکە پرۆسێسەرێکی ھەشتی جۆری HiSilicon Kirin ٦٥٥ ی ھەیە بەفریکوێنسی ٢.١ گێگاھێرتز و گرافیک کاردی جۆری Mali T٨٣٠ P٢ و باترییەکی ٣ ھەزار ملی ئەمپێری ھەیە.
ئەستوری مۆبایلەکە ٧.٦ ملیمەترە و کێشی ١٤٧ گرامە و بەڤێرژنی نوجا ٧ کاردەکات کەسەر بەئەندرۆیدە و رووکاری Emotion UI ی ھواوی ھەیە و ھەستەوەری پەنجە مۆری ھەیە.
مۆبایلەکە کامێرایەکی ١٢ مێگا پکسڵی ھەیە لەگەڵ تایبەتمەندیی PDAF و کامێرایەکی پێشەوەی کە ٨ مێگاپکسڵە و دەتوانێ بەگۆشەی فراوان وێنە بگرێت.

gellerytitle
  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 comments:

Post a Comment

Item Reviewed: ھواوی رەنگ شین بەرھەم ھات Rating: 5 Reviewed By: salam kalary