دواى ئەوەی لە ماوەى ڕابردوودا چەند کێشەیەکی وەک سووربوونەوەى شاشە و کێشەى پەیوەندى وایفای و شەحنکردن لە موبایلى گالاکسی ئێس ٨ دەرکەوتن، لە ئێستاشدا کێشەیەکى ترى لە موبایلەکە دەرکەوتووە کە پێدەچێت مەترسیدارتربێت.
بەشێکى دیار لە بەکارهێنەرانى گالاکسی ئێس ٨ و ٨ئێس پلەس سکاڵایان لەوە کردووە کە موبایلەکانیان بە بێ ویستى خۆیان دەکەوێتە ئیش واتە بە شێوەیەکى خۆنەویست ئیشدەکاتەوە و ئەمەش وەک کێشە لێکدراوەتەوە.
یەکێک لە بەکارهێنەران وتوویەتى "من زۆر بێزارم لەم کێشەیەى موبایلەکەم و لە کاتێکدا کوژاندومەتەوە لە ناکاو چەند هێمایەکە لە خوارى شاشەکە دەردەکەوێت و دواتر موبایلەکە دەکەوێـتەوە کار".
بەشێک لە شارەزایانیش وتوویانە، لەوانەیە بەهۆى ناسینەوەى پەنجە مۆر یان ڕەنگى چاو و قەبارەى و شێوەى دەموچاوى خاوەنەکەیبێت و کە لەو کاتەدا موبایلەکە وەک ڕێگەپێدانى کارکردن وەریدەگرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا کۆمپانیاى سامسۆنگ هیچ ڕوونکردنەوەیەکى لە سەر ئەو کێشانە نەداوە.
س.NRT
0 comments:
Post a Comment