بابەتە گرنگەكان

Friday, 5 May 2017

كۆمپیوته‌ر و مێشكی مرۆڤ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌لكێنرێن


دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای تسلا و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری "ئیلۆن ماسك" ئاشكرای كرد، كۆمپانیاكه‌ی كار ده‌كات له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی مێشكی مرۆڤ به‌ ئه‌لیكترۆنه‌وه‌ بلكێنێت، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێی ئامێرێكی بچووكه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

ماسك له‌ دیدارێكی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی "ویت بای وای"ی ئاشكرای كرد، كۆمپانیاكه‌مان "نیورالینك كۆرب" ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ به‌رهه‌می ناوازه‌ بخاته‌ بازاڕه‌وه‌ كه‌ یارمه‌تی هه‌موو ئه‌وانه‌ بدات مێشكیان تووشی به‌ركه‌وتنی مه‌ترسیدار بووه‌، به‌هۆی جه‌ڵته‌ یان شێرپه‌نجه‌ یان هه‌ر جۆرێكی تر.

هه‌روه‌ها گوتی، له‌ كۆنگره‌ی ته‌كنه‌لۆجیا له‌ ساڵی ڕابردوو ئاشكرامان كرد، كه‌ زیره‌كی ده‌ستكرد و فێركردنی ڕۆبۆته‌كان، ده‌بێته‌ هۆی گه‌شه‌پێدانی كۆمپیوته‌ر به‌ ڕێژه‌یه‌كی خه‌یاڵی، بۆیه‌ پێویسته‌ مرۆڤ ده‌ماری ئه‌لیكترۆنی زیاتر له‌ مێشكی خۆیان بچێنن تا له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌دا بن.

ئاماژه‌ی دا، ته‌كنه‌لۆجیا ده‌توانێ له‌ نێوان هه‌شت تا 10 ساڵی تر له‌لایه‌ن خه‌ڵكی خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كانه‌وه‌ سوودی گه‌وره‌ی لێ وه‌ربگیرێ و ده‌توانرێ له‌ ڕێی مێشكته‌وه‌ به‌ خێرایییه‌كی زۆر داتا و زانیارییه‌كان ئاڵوگۆڕ بكرێ.

ئامانجی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ماسك، به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ستنه‌وه‌ی عه‌قڵی مرۆڤ و ته‌كنه‌لۆجیا و ئامێری كۆمپیوته‌ره‌ له‌ نێو جه‌سته‌ی مرۆڤدا، كۆمپانیاكه‌ به‌ ناوی كاركردن له‌ بواری "توێژینه‌وه‌ی پزیشكی" مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌ كاركردن.





س.وشە
  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 comments:

Post a Comment

Item Reviewed: كۆمپیوته‌ر و مێشكی مرۆڤ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌لكێنرێن Rating: 5 Reviewed By: Unknown