بابەتە گرنگەكان

Thursday, 25 May 2017

سناپچات تایبەتمەندییەکی ناوازەی زیاد کرد



بەرنامەی سناپچات تایبەتمەندییەکی بەهێزی بۆ زیادکرا، ئێستا کۆمەڵێک بەکارهێنەر دەتوانن بە گروپ ستۆری دروستبکەن و هەر یەکەو سناپەکانی خۆی تێدا بڵاوبکاتەوە.

تایبەتمەندییەکە لەژێر ناونیشانی 'Custom Story'دا زیاد کراوە، کاتێک ستۆرییەکی لەم جۆرە دروست دەکەیت هەڵبژاردەی ئەوە دێتە بەردەمت کە کام هاورێیانە بتوانن وێنە و ڤیدیۆ لەو ستۆرییەدا بڵاوبکەنەوە و کام هاوڕێیانە دەتوانن بیبینن.

دەشتوانیت مەرجی جوگرافی بۆ ستۆرییەکە دیاریبکەیت، واتە تەنها ئەو هاوڕێیانەی لە ناوچەیەکی دیاریکراودان دەتوانن وێنە و ڤیدیۆی ستۆرییە هاوبەشەکە ببین.

‘Custom Stories’ enables users to craft a collection of Stories for a group event by allowing who can view and add their own photos and stories to the Story


هەڵبژاردنی ئەو هاوڕێیانەی دەتوانن وێنە و ڤیدیۆ زیاد بکەن


فەیسبوک و ئینستاگرام لەم دواییانەدا کۆمەڵێک تایبەتمەندییان بۆ زیاد بووە کە لەوانەی سناپچات دەچن بە مەبەستی ئەوەی بەکارهێنەرانی سناپ راکێشن بەلای خۆیاندا، بەڵام سناپچات بە تایبەتمەندی نوێ و بەهێز هەوڵدەدەن هەوادارانی خۆیان بهێڵنەوە.






س.خەندان
  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 comments:

Post a Comment

Item Reviewed: سناپچات تایبەتمەندییەکی ناوازەی زیاد کرد Rating: 5 Reviewed By: Unknown