بەگوێرەی هەندێك سەرچاوەی هەواڵ، مۆبایلی جۆری (وەن پڵەس ٥)ی نوێ یەكێكە لە چاوەڕوانكراوترین مۆبایل لەمساڵدا كە لەوانەیە كێبڕكێی مۆبایلی سامسۆنگ گالاكسی ئێس ٨ بکات.
ماڵپەڕی (سلاش لێكس) لەبارەی مۆبایلەکەوە دەڵێت، ئەو مۆبایلە هاوشێوەی قەبارەی مۆدێلی پێشووی دەبێت، بەڵام ڕوونی شاشەكەی بەرزتر دەكرێتەوە بۆ (كواد ئێچ دی)، كە ئەو تەكنیكە نوێیە لە (ئێچ دی)ی بەرزترە.
مۆبایلەكە بە سیستمی ئەندرۆید لەگەڵ پەیوەستبوونی بە بەرنامەی (ئۆكسجین ئۆ ئێس) كاردەكات و لەلایەن هەمان كۆمپانیای بەرهەمهێنەوە دروستدەكرێت.
كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە ٢٣ مێگاپێكسل دەبێت و كامێرای لاوەكیشی ١٦ مێگاپێكسڵ دەبێت، مۆبایلەكە شوێن بیستۆكی گوێی دەبێت (سەماعە)، لەگەڵ ئەوەشدا پاترییەكی بەهێزی لەسەر دەبێت كە بۆ ماوەیەكی زۆر بەرگەدەگرێت، و زیاتر لە زۆربەی پاتری ئەو مۆبایلانەی كە لە بازاڕدا بوونیان هەیە، كە بڕەكەی زیاتر دەبێت لە دوو هەزار میلی ئەمپێر لە كاتژمێرێكدا.
بەگوێرەی وتەی شارەزایان نرخی ئەم مۆبایلە نوێیە هۆكاری سەرەكی دەبێت لە بەهێزكردنی توانای ڕكابەریكردنی مۆبایلەكانی تردا.
س.NRT
0 comments:
Post a Comment