کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری دووبارە مۆبایلی گالاکسی نۆت ٧ دەخاتە بەردەست بەکارهێنەران، ئەو ئامێرە بەهۆی کێشەیەکی مەترسیدارەوە لە زۆرێک لە میدیا جیهانییەکان وەک ئابڕوچوونێک بۆ سامسۆنگ لەقەڵەمدرا.
گالاکسی نۆت ٧ بووە جێی سەرجی میدیاکان پاش ئەوەی بەدەستی چەند بەکارهێنەرێکەوە تەقییەوە و وای لە سامسۆنگ کرد بەرهەمهێنانی بوەستێنێت و لە بازاڕەکان بیکشێنێتەوە.
بەپێی چەند راپۆرتێکی نوێ، سامسۆنگ بە نیازە ئەو ئامێرە کشێنراوانە هەندێک چاکسازییان تێدا بکات و کێشەی تەقینەوەکانیان چارەسەر بکات و بە نیوەی نرخ دووبارە بیانخاتەوە بازاڕەوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئامێرە نوێکراوەکە ناو Galaxy Note 7R یان Galaxy Note FE دەبێت و سەرەتا لە کۆریای باشور بەردەست دەبێت.
س.خەندان
0 comments:
Post a Comment