ڕۆژی هەینی کۆمپانیای سامسۆنگ مۆبایلی جۆری گالاکسی ٨ی خستە چوار بازاڕەوە، بەڵام بەهۆی گرفتی سووربوونەوەی شاشەی ئەو مۆبایلە نوێیە کۆمەڵێکی زۆر لە بەکاربەران گلەییان لە بەرهەمە نوێیەکە کرد.
دوای ئەوەی کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی خۆی (گالاکسی ئێس ٨)ی خستە چوار بازاڕەوە، کڕیارانی ئەو جۆرە مۆبایلە نوێیە تێبینی گرفتێکیان لەو مۆبایلەدا کرد کە ئەویش سووربوونەوەی شاشەکەی بوو (واتە ڕەنگی شاشەکە سورباو دەبێت) بەشێوەیەکی نائاسایی.
کۆمپانیای سامسۆنگ دانی بەوەدا ناوە، کە مۆبایلە نوێیەکەی گرفتی سووربوونەوەی شاشەکەی تێدایە و بەو هۆیەشەوە داوای لە بەکاربەرانی کرد کە لە ڕێگەی بەشی ڕێکخستنی مۆبایلەکەوە دەستکاری بکەن و دووبارە هاوسەنگی لە ڕەنگی مۆبایلەکەدا بکەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا مۆبایلەکە چاک نەبوو.
ئەو کۆمپانیایە ڕاشیگەیاندووە، لە چەند ڕۆژێکی داهاتوودا ڤیرژنی نوێ بۆ ئەو مۆبایلە دادەبەزێنن و لەو ڕێگەیەوە چارەسەری ئەو گرفتە دەکەن.
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەوەی بڵاوکردەوە "سامسۆنگ بڕیارێکی نوێی دەرکردووە بۆ دەرکردنی ڤێرژنێکی نوێی ئەو مۆبایلە و لەوانەیە لەو ڕێگەیەوە چارەسەری گرفتی سووربوونەوەی شاشەکە بکات، هەر لەمیانەی ئەو بڕیارە نوێیەوە کۆمپانیای سامسۆنگ ئاگاداری هەموو بنکەکانی خزمەتگوزاریی لە جیهاندا کردووە دەربارەی ئەو بڕیارە نوێیە، بەڵام لەگەڵ
ئەوەشدا ئەو کۆمپانیایە هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردەوە دەربارەی ئەو ڤێرژنە نوێیە".
س.NRT
0 comments:
Post a Comment