پسپۆڕان هه‌ستان به داهێنانی رۆبۆتێكی نوێ كه ده‌توانرێ له بواری بیناسازی كاری پێ بكرێت و شه‌ش هێنده‌ی كرێكارێكی مرۆڤ خێرا بێت له كاره‌كه‌یدا، دوای به‌كارهێنانی له ئه‌مه‌ریكا بڕیاره له به‌ریتانیاش سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
ئه‌و رۆبۆته كه به "سام" ناونراوه، له توانایدا هه‌یه له رۆژێكدا سێ هه‌زار پارچه خشت و بلۆك بكات به دیوار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه كرێكارێكی مرۆڤ ده‌توانێت ته‌نیا 500 خشت بكاته دیوار.
به‌ڵام توێژه‌رانی بواری كار و چالاكانی به‌رگریكردن له مافه‌كانی كرێكاران، پێیان وایه دروستكردن و به‌كارهێنانی ئه‌و رۆبۆته، مه‌ترسی دروست ده‌كات له‌سه‌ر پیشه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری كرێكاران و زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری.
رۆبۆته‌كه به سه‌ركه‌وتوویی له ئه‌مه‌ریكا له نیویۆرك به‌كار هێنراوه، به شێوه‌یه‌ك هه‌روه‌ك له گرته ڤیدیۆكه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، رۆبۆته‌كه هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ڵهێنانی خشته‌كان له چیمه‌نتۆ و جێگیركردنیان به شێوه‌یكی رێك و راست له ته‌نیشت یه‌كتر و بنیادنانی دیواره‌كه.
س.وشە
0 comments:
Post a Comment