زۆرجار لە فەیس بووك نامە یاخود وێنە و نوسین یان بابەتێكی پۆستكراوی خۆمان دەسڕینەوە و پێمان وایە هەرگیز ناتوانین بیگەڕێننەوە، بەڵام تایبەتمەندیەكی ئەو تۆڕە ئەوەیە كە دەتوانرێت بە چەند هەنگاوێك ئەو كارە بكرێت ،بەكارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك دەتوانن بە گرتنەبەری ئەم چوار هەنگاوەی خوارەوە تەواوی داتا و نامە و نوسین و بابەتە سڕاوەكانیان بگەڕێننەوە.
١/ لەیەكەم هەنگاودا بچۆرە بەشی (Setting).
٢/ دواتر کلیک لەسەر (general) بکە پاشان بچۆرە سەر لینکی (Download a copy of your Facebook data) کە بەواتای " كۆپیەكی فایلەكانت لەفەیسبوكدا دابەزێنە یان داونلۆد بكە" دێت .
٣/ پاشان كلیك بکە لەسەر دابەزاندنی ئەرشیف (Start My Archive) بكە.
٤/ لەكاتی جێبەجێكردنی هەنگاوی كۆتاییدا، پێویستە بەكارهێنەر وشەی تێپەڕ (پاسوۆرد)ی تایبەت بەخۆی داغڵ بکات، پاش چەن خولەکێکی کەم فایلێکی جۆری زیپ .Zip داونلۆد دەبێت كە سەرجەم چالاكی و وێنە و زانیاری و پۆستە كۆنەكانی خۆتی تێدایە.
0 comments:
Post a Comment