بابەتە گرنگەكان

Saturday, 25 March 2017

ئه‌گه‌ر پاسۆرده‌كه‌ت یه‌كێكه‌ له‌مانه‌ خێرا بیگۆڕه‌!‌


توێژه‌رانی‌ بواری‌ ئه‌لیكترۆنی‌ ئه‌وه‌یان ئاشكراكردووه‌، كه‌ چه‌ند وشه‌یه‌كی‌ نهێنی‌(پاسۆرد)هه‌یه‌ شكاندن و دزینیان زۆر ئاسانه‌.

بۆیه‌ ئه‌و توێژه‌ره‌وانه‌ ئاگاداری‌ هه‌موو كه‌سانه‌ ئه‌كه‌ن گه‌ر پاسۆرده‌كه‌یان هاوشێوه‌ی‌ یه‌كێك له‌م پاسۆردانه‌ی‌ خواره‌وه‌یه‌ به‌ خێراپی‌ بیگۆرن تا ئه‌كاونته‌كه‌یان نه‌دزراوه‌.

كۆمپانیای‌ سپلاش داتای‌ ئه‌مریكی‌، ئاماژه‌ی‌ به‌ خراپترین و دیارترین پاسۆرده‌كانی‌ كردووه‌، كه‌ له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌مدا پاسۆردی‌(123456) دێت، دوای‌ ئه‌ویش (111111) و (iloveyou) دێت.

ئه‌و كۆمپانیایه‌، ده‌ڵێت، ساڵانه‌ به‌ ملیۆنان كه‌س توشی‌ دزین و هاككردنی‌ ئه‌كاوتنه‌كه‌یان له‌ تۆڕه‌كۆمه‌لایه‌تییه‌كان و ئیمه‌یله‌كانیان ده‌بنه‌وه‌، چونكه‌ رێگه‌ی‌ هاككردن و دزین ئه‌كاونتی‌ ئه‌مجۆره‌ پاسۆردانه‌ زۆر ئاسانه‌.

كۆمپانیاكه‌ 10 خراپترین و ئاسانترین پاسۆرده‌كانی‌ جیهانی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و پاسۆردانه‌ت هه‌بێ‌، ئه‌وا هه‌موو كاتێك ئه‌كاونته‌كه‌ت ئاماده‌یه‌ بۆ بردن.

ئه‌مه‌ش پاسۆرده‌كانه‌:
1.123456
2.password
3.qwerty
4.abs123
5. 123456789
6.111111
7.1234567
8.12345678
9.Iloveyou

ئه‌گه‌ر تۆش یه‌كێك له‌م پاسۆردانه‌ت هه‌یه‌ خێرا مه‌وه‌سته‌ و بیگۆره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌كاونته‌كه‌ت پارێزراو بێت.
  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 comments:

Post a Comment

Item Reviewed: ئه‌گه‌ر پاسۆرده‌كه‌ت یه‌كێكه‌ له‌مانه‌ خێرا بیگۆڕه‌!‌ Rating: 5 Reviewed By: salam kalary