بەشێوەيەکی فەرمی تۆڕی کۆمەڵايەتی ئينستاگرام تايبەتمەندييە گرنگەکەی بۆ بەکارهێنەرانی خستە بەردەست کە سوودێکی زۆريان پێدەگەيەنێت.
لەوبارەيەوە لە رێگەی هەژماری تايبەتی خۆيانەوە لە تۆڕی کۆمەڵايەتی تويتەر، ئينستاگرام زيادکردنی تايبەتمەندی "Save Draft" ـی بۆ بەرنامەکەيان زيادکرد، کە لە رێگەيەوە دەتواندرێت بابەتەکان رەشنووس بکرێت و دواتر لەکاتێکی دياريکراو يان مەبەستدا لەلايەن بەکارهێنەرەکەوە بڵاوبکرێتەوەو پۆست بکرێت.

وێنەيەک لە تايبەتمەندييەکە
ئەم تايبەتمەندييەش لە زۆرێک لە ئاپە کۆمەڵايەتييەکانی ديکەدا کارايە وەک فەيسبوک و تويتەر، ئينستاگراميش دەيەوێت لەو رێگەيەوە سوود بە بەکارهێنەرانی بگەيەنێت.
زيادکردنی ئەم تايبەتمەندييەش لە دوايين نوێکردنەوەی بەرنامەی ئينستاگرامدابوو کە بۆ هەردوو سيستمی ئەندرۆيد و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، بە نوێکردنەوەی بەرنامەکە لەلايەن بەکارهێنەرانييەوە ئەو تايبەتمەندييە زياد دەبێت.

وهرگیراوه
0 comments:
Post a Comment